لیستی مامۆستایانی وانەبێژ درایە سودانی

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزیری پەروەردەی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ چاوم بە سودانی کەوت و لیستی مامۆستایانی وانەبێژم پێگەیاند.

ئەمشەوی سێشەممە، ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمرۆ لە بەغداد ، سەردانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراقی فیدراڵم کرد و لەسەرچەند پرسێکی گرنگی پەروەردەیی گفتوگۆمان کرد.

چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی حکومەتی عێراقی دەکەین

باسی لەوەش کردووە، لە کۆبوونەوەکەدا نوسراوی فەرمی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و لیستی هاوپێچکراوی مامۆستایانی وانەبێژم پێگەیاند سەبارەت بەتەرخانی دارایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی کوردستان و وەک حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو هەنگاوە پێویستەکانمان ئەنجامداوە و چاوەڕوانی دەرئەنجام و وەڵامی فەرمی حکومەتی عێراقی فیدراڵ دەکەین.

ئالان حەمە سەعید راشیگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا جەختمان کردەوە لەپشکی هەرێمی کوردستان لە دروستکردنی باڵەخانەی قوتابخانەکان لە رێککەوتنی عێراق - چین کەهەرێمی کوردستان تا ئێستا پشکی خۆی لە دروستکردنی ئەو قوتابخانانە نەچۆتە بواری جێبەجێکردنەوە و سەرلەنوێ نوسراوێکی دیکەمان پێشکەشکردن بەمەبەستی دابینکردنی پشکی هەرێمی کوردستان لە دروستکردنی باڵەخانەی پەروەردەیی نوێ.

وەزیری پەروەردەی هەرێم دەشڵێت، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی خوێندنی قوتابخانەکانی فیدراڵی لە هەرێمی کوردستان و بەردەوامبوونی پڕۆسەی خوێندن تیایاندا، لەوبارەیەوە هاریکاری و هەماهەنگی هەرێمی کوردستانمان نیشاندا بۆ بەردەوام بوونی پرۆسەی خوێندنی قوتابیانی ئەو قوتابخانانە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا