دوای چەند کاتژمێرێک لە لەدایکبوونی منداڵێک لە کەلار کە گوێچکەی نەبوو
و دڵی لەلای راستەوە بوو، کەمێک پێش ئێستا بەهۆی تێکچوونی دۆخی تەندروستییەوە
گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی زانیارییەکانی بی ئێم سی، ئێوارەی ئەمڕۆ ئەو
منداڵە گیانی لەدەستدا کە لە حاڵەتێکی دەگمەندا بە کۆمەڵێک کێشەی تەندروستییەوە
لەدایکبوو، بە تایبەت کە هەردوو گوێچکەی نەبوو، هەروەها دڵیشی لای بەشی راستی
جەستەیەوە بوو.
بی ئێم سی وەک یەکەم دەزگای میدیایی ئەو حاڵەتەی بڵاوکردەوە،
کە ئەوکات باوکی منداڵەکە بە زمناکۆ یەحیایی، پەیامنێری بی ئێم سی وت:" دوای لەدایکبوونی پزیشکەکە ئاگاداری
کردینەوە لە حاڵەتەکە و ئێمەش تەنها سوپاسی خودامان کرد، پێشتر ناوێکی دیکەمان بۆ
منداڵەکە دانابوو، بەڵام کاتێک حاڵەتەکەیمان بینی بڕیارماندا ناوی بنێین محەمەد
".