یەکگرتووی ئیسلامی: ناچینە گفتوگۆ بۆ دواخستنی هەڵبژاردن

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەندامێکی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، ناچنە هیچ گفتوگۆیەک بۆ دواخستنی هەڵبژاردن.

ئەمڕۆ سێشەممە، مستەفا عەبدوڵا، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان، بە بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکای اگەیاند:" ئێمە لەگەڵ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نیین، دەمانەوێت هەڵبژاردن لە وادەیخۆیدا ئەنجامبدرێت و چیتر دامودەزگاکانی هەرێم لە بۆشایی یاساییدا نەبن. گفتووگۆش لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن ئەنجام نادەین"'

چیتر هەرێم بەرگەی بۆشایی یاسایی و دەستوری ناگرێت

وتیشی:" هەڵبژاردنی پەرلەمان مەرسومی سەرۆکایەتی هەرێمی ناوێت، چونکە پێشتر مەرسومی دەرکردووە. کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی عێراق ڕێکارەکانی ئەنجامداوە و کاتێکی کەممان لەبەردەمدایە بۆ وادەی هەڵبژاردن، گەر یەکێتی و پارتی گفتوگۆ لەسەر دواخستنی هەڵبژاردن بکەن، خۆیان بەرپرسیارن و چیتر هەرێم بەرگەی بۆشایی یاسایی و دەستوری ناگرێت".

باسی لەوەش کرد:" گەر هەڵبژاردن ئەنجامنەدرێت، دەسەڵاتداران قەوارەی هەرێم دەخەنە بەردەم مەترسی و زیاتر لاوازی دەکەن بەرامبەر بەغدا، چونکە نەمانی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم شەرعییەتی هەرێم لاواز دەکات، بۆیە یەکێتی و پارتی بەرپرسیار دەبن لە دواخستنی هەڵبژاردن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا