ئەمەل جەلال: ستایشی ئەو کرێکارانە دەکەین کە بوونەتە داینەمۆی گەشەپێدانی وڵات

کوردستان پێش 3 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار رایگەیاند، ستایشی ئەو کرێکارانە دەکەین کە بوونەتە داینەمۆی گەشەپێدانی وڵات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، 1ی ئایاری 2024، ئەمەل جەلال سەرۆکی دەستەی گشتی گەشتوگوزار رایگەیاند:" بە بۆنەی ڕۆژى جیهانیی كرێكاران، گەرمترین پیرۆزبایی لە تێكڕای كرێكارانی کوردستان بە تایبەت و عێراق و جیهان به‌گشتى دەكەم.

باسی لەوەش کرد، لەم رۆژەدا، ستایشی ئەو کرێکارە ماندوونەناس و دڵسۆزانە دەکەین کە ڕۆڵی بونیادنەرانە دەگێڕن لە دروستکردن و ئاوەدانکردنەوەی کوردستان و بوونەتە داینەمۆی گەشەپێدانی وڵات، جەخت لەسەر ئەوە دەکەینەوە کە پێویستە ئەوپەڕی رێز لە کرێکاران بگیرێت و ماف و شکۆیان پارێزراو بێت.

ئەمەل جەلال دەشڵێت، ئێمە لە دەستەی گەشتوگوزار پشتیوانيی تەواوی خۆمان دووپات دەكەینەوە بۆ ماف و داوا ڕەواكانیان و بەدیهێنانی خۆشگوزەرانی بۆ ئەو توێژە گرنگ و زەحمەتكێشە و تەواوی خەڵكی كوردستان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا