لە هۆشدارییەکدا بۆ هاوڵاتییان، پارێزگای هەولێر داوا دەکات سبەی گەشت و سەیران نەکەن.
پارێزگای هەولێر لە بڵاوکراوەیەکدا باسی لەوەکرد، راگەێندراوێک بەهۆی ئەو شەپۆڵە باران بارین و هەورە تریشقە زۆرەی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ پێنجشەممە و سبەی هەینی بارانی بەهارەی بە خۆڕ ببارێت.
گەشت بۆ ناوچە شاخاوییەکان مەکەن
دەشڵێت، لەم روانگەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان و خاو خێزانەکەتان، تکایە بۆ گەشت و سەیران سەردانی سەیرانگا و ناوچە شاخاوییەکان مەکەن.
جێی ئاماژەیە، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی و شارەزایانی بوارەکە، ئەمڕۆ و سبەی شەپۆلێکی چڕی باران بارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، کە بەهۆیەوە پارێزگای هەولێر هۆشداری داوەتە هاوڵاتییانی بەمەبەستی خۆپاراستن.