لە سنوری گەرمیان دەست بەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەردا گیرا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دەزگای ئاسایشی هەرێم لە ناحیەی مەیدان دەستیگرت بەسەر کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر و چوار تۆمەتباری دەستگیرکرد.

دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، بەهەماهەنگی و ئاڵۆگۆڕی زانیاری هەواڵگری نێودەوڵەتی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدراڵ، توانیان پاش چاودێکردن و بەداواداچوونی ورد لە ناوچەیەکی سنوری ناحيەی ميدان کارگەیەکی ماددەی هۆشبەر لەناوببەن.

لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت ئەم ئۆپراسیۆنە ئەنجامداوە

ئەوەشی خستەڕوو، لەسەر بنەمای زانیاری پێشوەخت ئەم ئۆپراسیۆنە ئەنجامداوە و توانرا چوار تۆمەتبار دەستگیربکرێت و دەستبگرن بەسەر سەرجەم ئەو ئامێرانەی بۆ دروستکردنی ماددەی هۆشبەر بەکارهێنراون.

دەزگای ئاسایشی هەرێم، سوپاسی هاوکاری بەردەوامی هاوڵاتیان دەکات و داواکارین لەکاتی بوونی هەر گومانێک پەیوەندی بەهێڵی گەرمی ژمارە 106 بکەن، بەمەبەستی زیاتر پاراستنی سەرووماڵی هاوڵاتییان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا