چیرۆکی یەکێک لەو شاخەوانانەی دوێنێ گیانی لەدەستدا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

دەوترا یەکێک لەو شاخەوانانەی دوێنێ گیانی لەدەستدا پێشتر تووشبووی شێرپەنجە بووە، بەڵام باوکی چیرۆکیکی جیاواز باس دەکات.

بڕوا عەبدوڵا یەكێک بوو لەو شاخەوانانەی دوێنێ گیانی لەدەستدا، کە دوێنێ گیانی لەدەستدا، لەگەڵ بڵاوبوونەوەی هەواڵی گیان لەدەستدانەکەی، بەشێک لە میدیاکان دەنگۆی ئەوەیان بڵاوکردەوە، کە ناوبراو پێشتر تووشبووی شێرپەنجە بووە و توانیویەتی بەسەریدا زاڵ ببێت، بەڵام باوکی قوربانییەکە ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوە.

عەبدوڵا عەلی باوکی بڕوا لەوبارەیەوە بە BMC راگەیاند:" چەند ساڵێک پێش ئێستا کوڕەکەم تووشی نەخۆشییەک بوو، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەکان پشکنینمان بۆ ئەنجامدا، پزیشکەکان بە پشتبەستن بە ئەنجامی پشکنینەکان جەختیان کردەوە کە کوڕەکەم تووشی شێرپەنجە بووە".

باسی لەوەشکرد:" دواتر چوار کۆرسی چارەسەری کیمیایی بۆ کوڕەکەم ئەنجامدرا و پاش ئەوەش، پزیشکەکان پێیان راگەیاندین کە هیچ هیوایەک بۆ بڕوا نەماوە، بۆیە بڕیارمدا بیبەم بۆ وڵاتی ئێران".

بە هیچ شێوەیەک شێرپەنجەی نییە و تەنها پەڵەیەکی خوێن لەسەر جەستەی هەبووە

وتیشی:" کاتێک لە ئێران پشکنینمان بۆ کرد، پزیشکەکانی ئەوێ دڵنیاییان دا کە بڕوا بە هیچ شێوەیەک شێرپەنجەی نییە و تەنها پەڵەیەکی خوێن لەسەر جەستەی هەبووە، توانرا چارەسەریش بکرێت، ئێمەش بەهۆی ئەوەی کە بەبێ هۆکار چوار کۆرسی چارەسەری کیمیایی بە کوڕەکەمان دراوە، سکاڵامان تۆمارکرد".

هاوڕێگاکانی ئامادە نەبوون بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ

عەبدوڵا عەلی وتیشی:" تاوەکو ماوەیەکی زۆر، خۆم لەگەڵ کوڕەکەمدا دەچووم بۆ ئەو گەشتە شاخەوانییانەی کە سەخت بوون، چونکە هاوڕێگاکانی ئامادە نەبوون بەرپرسیارێتی بگرنە ئەستۆ بەهۆی نەخۆشییەکەیەوە".
دوێنێ هەینی لە سنووری قەرەداغ چوار شاخەوان لەکاتی گەشتەکەیاندا لافاو بردنی و لە ئەنجامدا هەر چواریان گیانیان لەدەستدا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا