بە وتەی بەڕێوەبەری بەنداوەکە، ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان
بەهۆی بارانەکەی 24 کاتژمێری رابردووەوە نۆ سانتیممەتر بەرزبووەتەوە.
کۆچەر جەمال بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان رایگەیاند:"
ئەو شەپۆلە باران بارینەی لەماوەی 24 کاتژمێری روویکردبووە ناوچەکە، بووەتە هۆی
بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دوکان بە رێژەی نۆ سانتیممەتر".
ئاستی دابارین لە سنووری دوکان کەمتر بووە
باسی لەوەشکرد:" بەراورد بە بەشێک لە ناوچەکانی
دیکەی هەرێمی کوردستان، ئاستی دابارین لە سنووری دوکان کەمتر بووە، لە ئێستاشدا
دەریاچەی دوکان بە رێژەی 53% ئاوی تێدایە و 47%ی ماوە بۆ پڕبوون".
ئەمەش لەکاتێکدایە بەگوێرەی زانیارییەکان، بەهۆی ئەو
شەپۆلە باران بارینەی روویکردووەتە ناوچەکە، بەنداوی دەربەندیخان نزیکبووەتەوە لە
سەرڕێژبوون.