"ئیستانبوڵ گرانترین شاری ئەوروپایە"

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەپێی ئەنجامی راپرسییەکی کۆمسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا، هەردوو شاری ئیستانبوڵ و میونشن لە ریزبەندی یەکەمەکانی شارەکانی ئەوروپان لە رووی کێشەی گرانی نرخی کرێی نیشتەجێبوون، بەراورد بە داهاتی تاکەکان.

90٪ کرێنشینان لە بەرزیی نرخەکان ناڕازین

کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپا لە راپرسییەکدا کە لەسەر 700 هەزار کەسی دانیشتووی شارە جیاوازەکانی ئەوروپا ئەنجامیداوە، دەرکەوتووە کە تەنها 10٪ دانیشتووانی ئیستانبوڵ و میونشن دەتوانن بە نرخێکی گونجاو بەراورد بە داهاتی مانگانەیان، شوێنی نیشتەجێبوون بۆ کرێ بدۆزنەوە، 90٪ کرێنشینانیش لە بەرزیی نرخەکان ناڕازین.

لە ئیستانبوڵ نرخی شوقەیەکی دوو ژووری 700 دۆلارە

لە راپرسییەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، نرخی تێکڕای شوقەیەکی دوو ژووری لە شاری میونشن نزیکەی هەزار دۆلارە و لە ئیستانبوڵیش نرخەکەی 700 دۆلارە.

لە راپرسییەکەدا ئەوەش دەرکەوتووە، لەگەڵ ئەوەی کرێی شوێنی نیشتەجێبوون لە ئیستانبوڵ، بەراورد میونشن زۆر کەمترە، بەڵام مووچە و داهاتی کرێچییەکانی ئیستانبوڵیش بەراورد بە داهاتی کرێچییەکانی میونشن تەنها یەک لەسەر شەشە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا