تەرمی ئەو هاوڵاتییە دۆزرایەوە کە لە باڵەکایەتی بێسەروشوێن ببوو

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند، توانیویانە تەرمی ئەو هاوڵاتییە بدۆزنەوە کە لە باڵەکایەتی بێسەروشوێن ببوو.

ئەمڕۆ یەکشەممە، رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی سۆران رایگەیاند،  دوای ئەوەی ئاگادارکرانەوە لە بێسەروشوێنبوونی هاوڵاتییەک، تیمەکانی بەرگری شارستانی دەستیان بە گەڕان کردووە و توانیویانە تەرمەکەی لە چیای زێوێی سنووری باڵەکایەتی بدۆزنەوە.

تەمەنی 60 ساڵە و بۆ دۆزینەوەی گیای بەهارە رووی لە ناوچەکە کردووە

باسی لەوەش کرد، ئەو هاوڵاتییە کە تەمەنی 60 ساڵە، رۆژی شەممە بە مەبەستی دۆزینەوەی گیای بەهارە لەگەڵ چەند کەسێکی دیکەدا روویان لە ناوچەکە کردووە، بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە و کەشوهەوا، لە هاوڕێکانی دابڕاوە، دوای دوو رۆژیش لە گەڕان بە شوێنیدا، توانراوە بیدۆزنەوە.

شەش رۆژە چارەنوسی هاوڵاتییەک لە قەرەداغ نادیارە

لە لایەکی دیکەشەوە، لە سنووری قەزای قەرەداغ سەر بە پارێزگای سلێمانی، ماوەی نزیکەی شەش رۆژە هاوڵاتییەکی دیکە بە هەمان مەبەست رووی لەو ناوچە شاخاوییەکانی قەزای قەرەداغ کردووە و بێسەروشوێن بووە، بەڵام تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا