عێراق،، هاوڵاتییەک بە تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستدا

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

تەندروستی نەینەوا رایگەیاند، پیاوێکی 50 ساڵە بەهۆی توشبوونی بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون گیانی لەدەستداوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی نەینەوا لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، ئەو پیاوەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 50 ساڵ بووە، رۆژی هەینی داخڵی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەناوی کراوە و کە توشبووی خوێنبەربوونی ژێر پێست بووە لە تەواوی جەستەیدا، کە حاڵەتەکەی پێنج رۆژ بەر لە داخڵکردنی بە نەخۆشخانە دەرکەوتووە و لەو ماوەیەشدا گیای دەرمانی بەکارهێناوە.

دڵی وەستاوە و کێشەی هەناسەدانی هەبووە

باسی لەوەش کردووە، دوای گەیاندنی، راستەوخۆ کەرەنتین کراوە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئاگادار کراوەتەوە، دواتر سامپڵی خوێنی لێ وەرگیراوە بۆ پشکنینە پێویستەکان، بەڵام رۆژی شەممە دۆخەکەی ناجێگیر بووە و چەند ئاڵۆزییەک روویداوە، وەک دڵ وەستان و کێشە لە هەناسەداندا، تا ئەوەی گیانی لەدەستداوە.

تەندروستی نەینەوا دەشڵێت، دوای گیان لەدەستدانی، بە گرتنەبەری سەرجەم رێوشوێنە پێویستەکان بۆ رێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکە، تەرمەکە بە ئامادەبوونی لایەنە ئەمنی و ڤێرتێنەرییەکان بەخاک سپێردرا، ئەمڕۆش پشكنینەکەی لە بەغداوە گەڕایەوە پشتڕاستبووەوە کە توشبووی تای خوێنبەربوون بووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا