یەکێتی کۆمەڵێک کارگەی گەورە لە ئیماراتەوە دەهێنێتە سلێمانی

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

دوای سەردانی شاندەکەی یەکێتی و واژۆکردنی چەندین گرێبەست لەگەڵ ژمارەیەک گەورە وەبەرهێنەری بیانی لە شاری دوبەی، بڕیارە چەند کارگەیەک لە بواری خۆراک و کشتوکاڵ بهێنرێنە سنووری سلێمانی و هەڵەبجە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە درێژەی سەردانی شاندەکەی یەکێتی بۆ دوبەی، ئەمڕۆش چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگیان لەگەڵ کۆمەڵێک لە بازرگان و وەبەرهێنەری دیکە سازکردووە و بڕیارە بە هێنانی چەند کارگەیەکی گەورەی بواری خۆراک و کشتوکاڵ بۆ سنووری سلێمانی و هەڵەبجە، ناوچەکە ببوژێنرێتەوە، کە سەدان هەلی کاریش بۆ گەنجان دەڕەخسێنرێت.

شاندەکەی یەکێتی لە هەریەکە لە شێخ ئەحمەدی نۆکان، بەرپرسی سەرچاوە داراییە گشتییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و هاوڕی شێخ دارۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی حزبەکە پێکهاتووە.

هاوکات، سەرچاوەیەکی باڵای یەکێتی بە بی ئێم سی وت، یەکێتی پەیوەندییەکی پتەوی لەگەڵ بەرپرسان و وەبەرهێنەرانی ئیماراتدا هەیە و هەوڵدەدات ئەو پەیوەندییانە زیاتر بەرەو پێش ببات، بۆ ئەوەی زۆرترین سوود بە هاوڵاتییانی سنووری سلێمانی و هەڵەبجە و راپەڕین و گەرمیان بگەیەنێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا