هێرشەکەی کۆرمۆر سەرڕێژبوونی بەنداوی دەربەندیخانی دواخست

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی دوای هێرشەکەی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر، دوو یەکەی بەنداوەکە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی پێدانی وزە بە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کاریانکرد، بۆیە سەرڕیژبوونی بەنداوەکە دواکەوت.

سامان ئیسماعیل، بەڕێوەبەری بەنداوی دەربەندیخان ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕواندەکرا لەگەڵ شەپۆلی بارانبارینی دوو ڕۆژی ڕابردوو، بەنداوی دەربەندیخان سەرڕێژ بێت، بەڵام بەهۆی کارپێکردنی دوو یەکەی بەنداوەکە بۆ قەرەبووکردنەوەی وەستانی گێڵگەی گازی کۆرمۆر، هێشتا بەنداوەکە سەرڕێژ نەبووە و 25 سانتیمەتری ماوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بۆ هاوسەنگ راگرتنی سەرجەم  بەشەکانی بەنداو و پڕکردنەوەی بۆشاییەکان، ئاوی بەنداوەکە بەردرایەوە، بۆ ئەوەی پێش تەواوبوونی وەرزی دابارین زیاد و کەمی لە هیچ بەشێکی ئاوەکە نەبێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا