سەرۆکى
هەرێمى کوردستان و شاندێکی یاوەری لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئیمام خومەینییەوە
گەیشتنە شاری تارانی پایتەختی ئێران.
کەمێک
لەمەوبەر، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە
شاری تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە سبەینێ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران کۆببێتەوە
و چەند پرسی تایبەت بە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە تاوتوێ بکەن، یەکێک لەو تەوەرانەش
پرسی ئاسایشی سنووری نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەبێت.
شاندەکەی هەرێمی کوردستان بە بریتییە لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی یەکەم و دووەمی سەرۆکی هەرێم، هاوکات، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆش یاوەری شاندەکە دەکات.