سودانی: مووچەی نیسان بە دەستپێکردنی تەوتین و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە، مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم بە دەستپێکردنی تەوتین و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت.

بە گوێرەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ وەزیرانی کشتوکاڵی عێراق و هەرێم، فراکسیۆنەکانی یەکێتی، پارتی، کۆمەڵ و یەکگرتوو لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەتەوە.

تازە حکومەتی هەرێم بە تەوتین و رادەستکردنی داهات رازی بووە

لەو کۆبوونەوەیەدا، سودانی رایگەیاندووە، حکومەتی هەرێم بەم دواییانە رازی بووە کە داهاتی ناوخۆ رادەست بکات و لە رێگەی بانکی TBIەوە دەست بە تەوتینی مووچە بکرێت، بۆیە بە دەستپێکردنی تەوتین و رادەستکردنی داهاتی ناوخۆ مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێم دەنێرن،

هەژماری بانکی لە TBI بۆ 700 هەزار مووچەخۆری هەرێم دەکەنەوە

سەرۆک وەزیرانی عێراق راشیگەیاندووە، کار بە هەژماری من دەکەن بۆ ئەو مووچەخۆرانەی کە لەو پڕۆژەیەدا هەژماریان بۆ کراوەتەوە، بەڵام بۆ مووچەخۆرانی دیکە کە ژمارەیان لە 700 هەزار کەس زیاترە، لە بانکی TBI هەژماریان بۆ دەکرێتەوە و جێگیردەکرێن، کە ئەو پڕۆسەیەش دوو مانگی پێویستە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا