دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ هەلی دامەزراندن رادەگەیەنێت

کوردستان پێش 1 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ رایگەیاند، فەرمانگەیەک دەکرێتەوە و هەشت هەلی دامەزراندن رادەگەیەنن.

ئەمشەوی یەکشەممە، دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، دانیشتوانی سنووری قەزای پێنجوێن و هەردوو ناحیەی گەرمک و ناڵپارێز و سەرجەم گوندەکانی ئەم سنورە ئاگادار دەکەینەوە، کە لەڕێی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە وەزارەتی بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان فەرمانگەیەکیان لە ناو دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ دەکەنەوە و هەشت کارمەند بەشێوەی گرێبەست دادەمەزرێنین لە پسپۆڕیەکانی (کارگێڕی و ژمێریاری و کۆمپیوتەر).

باسی لەوەس کردووە، لەپێناو کار ئاسانی و بەرژەوەندی گشتی و فەراهەمکردنی دەرفەتی یەکسان ئەم پرۆسەیە بەشێوەیەکی ئەلیکترۆنی شەفاف و بانگەوازی ئاشکرا ئەنجام دەدەین.

پێویست ناکات هیچ کەس سەردانمان بکات

دەروازەکە لە تێبینی راگەیەندراوەکەدا دەڵێت، دەرچوانی ئەو  سێ بەشەی دیاریکراوە دەتوانن لەو لینکەی خوارەوە بەڕێگەی ئۆنلاین فۆرمەکە پڕبکەنەوە و پێویست ناکات هیچ کەس سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بکات بۆ ئەو مەبەستە.

مەرجە داواکار دانیشتووی سنوورەکە بێت

ئاماژەی بەوەش کردووە، مەرجێکی سەرەکی ئەوەیە پێویستە داواکار بەفیعلی دانیشتوی سنوری پێنجوێن و هەردوو ناحیەکە و گوندەکانی بێت، واتە لەدەرەوەی ئەم سنوورە هیچ کەس ناتوانێت فۆڕمەکە پڕبکاتەوە.

راشیگەیاندووە، کاتی پڕکردنەوەی فۆڕم لە سبەینێ دووشەممە 6ی ئایاری 2024 وە دەستپێدەکات تا دووشەممەی داهاتوو 13ی ئایار بەردەوام دەبێت.

بۆ پڕکردنەوەی فۆڕمەکە کلیک لێرە بکە

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا