لە کەرکوک
رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و باندێکی ساختەکردنی دراو روویدا و بەهۆیەوە
یەکێک لە ئەندامانی ئەو باندە کوژرا.
بە گوێرەی زانیارییەکان،
رووبەڕووبوونەوەکە لە گەڕەکی ئەسڕاو مەفقودینی شاری کەرکوک بووە و هێزەکانی پۆلیس
لە هەوڵدابوون بۆ دەستگیرکردنی ئەندامانی باندەکە.
هەر بە پێی ئەو
زانیارییانە، جیا لە کوژراوەکە، سێ تۆمەتبارەکەی دیکە کە لە ناو باندەکەدا بوون لەلایەن
هێزەکانی پۆلیسەوە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.