قوباد تاڵەبانی
رایگەیاند، لەگەڵ پارێزگاری هەولێر قسەی کردووە و دڵنیای پێدراوە کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە
هەموو هەوڵەکانیان دەخەنەگەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی قەیسەری هەولێر.
قوباد تاڵەبانی، جێگری
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد:" لەگەڵ ئومێد خۆشناو،
پارێزگاری هەولێر قسەم کرد و دڵنیای کردمەوە کە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە هەموو هەوڵەکانیان
دەخەنەگەڕ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی قەیسەری هەولێر ".
دەستخۆشی لە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە دەکەین
ئەوەشی خستەڕوو:" بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی
دۆخەکە و دەستخۆشی لە تیمە خۆنەویستەکانی ئاگرکوژێنەوە و تیمەکانی تر دەکەین کە لە
هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ".