زانیاری نوێ لەبارەی ئاگرەکەی شەوی رابردووی هەولێر

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

لە ئەنجامی ئاگرەکەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەریی هەولێر چەند کەسێک بریندار بوون و زیاتر لە 50 دوکانیش سووتان.

شەوی رابردوو کاتژمێر 9:30 خولەک ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و دوابەدوای ئاگادارکردنەوەیان تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، نزیکەی کاتژمێر 12:30 توانرا ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

زانیارییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، بەهۆی ئاگرەکەی شەوی رابردووەوە نزیکەی 400 دوکان سووتاون و دوای رووداوەکەش پارێزگاری هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی:" بەهۆی ئاگرەکەوە چەند کەسێک بریندار بوون".

لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە و لە ماوەکانی داهاتوودا قەبارەی زیانە ماددییەکانی روداوەکەش ئاشکرا دەکرێت

باسی لەوەشکرد:" لێکۆڵینەوەکان دەستیانپێکردووە و لە ماوەکانی داهاتوودا قەبارەی زیانە ماددییەکانی روداوەکەش ئاشکرا دەکرێت و هۆکاری ئاگرەکەش بۆ رای گشتی رادەگەیەندرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا