"چەند کەسێک بەهۆی ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێرەوە دەستگیرکراون"

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

قائیمقامی هەولێر ئاشکرایکرد، چەند کەسێك بەهۆی ئاگرەکەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەرییەوە دەستگیرکراون.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی قەزای ناوەندی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لیژنەیەک بە مەبەستی دەستنیشانکردنی زیانەکانی ئاگرەکەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەریی هەولێر پێکهێندراوە و کارەکانی نۆژەنکردنەوەی بازاڕەکەش دەستپێدەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد:" خاوەن دوکانەکانی بازاڕەکە دڵنیا دەکەینەوە، سەرجەم ئەو کەلوپەلانەی لەناو دوکانەکان ماوەتەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە پارێزگارییان لێدەکرێت".

لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە

وتیشی:" چەند کەسێک بەهۆی ئاگرەکەی شەوی رابردووەوە دەستگیرکراون و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیاندا بەردەوامە"

نزیکەی کاتژمێر 9:30 شەوی رابردوو، ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و لە ئەنجامدا نزیکەی 400 دوکان سووتان و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا