سەرۆكی هەرێم و سەرۆككۆماری ئێران لەكۆبوونەوەدان

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

كەمێك پێش ئێستا كۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و سەرۆككۆماری ئێران لە تاران دەستیپێكرد.

 بەپێی زانیارییەكانی BMC، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی ھەرێمی كوردستان دوای كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیبراھیم رەئیسی سەرۆك كۆماری ئێران، بڕیارە كاتژمێر 11:00 لەگەڵ عەلی خامنەیی، رابەری باڵای شۆڕشی ئیسلامی ئێران و كاتژمێر 12:30 خولەكی نیوەڕۆش لەگەڵ حسێن ئەمیر عەبدوڵاھیان وەزیری دەرەوە كۆببێتەوە".

سەرۆكی هەرێم كاتژمێر 04:00 لەگەڵ سكرتێری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران كۆببێتەوە

ئاماژە بەوەشكراوە:" لە درێژەی كۆبوونەوەكانیدا سەرۆكی هەرێم كاتژمێر 04:00ی پاش نیوەڕۆش لەگەڵ سكرتێری گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران كۆدەبێتەوە و چەند پرسێكی گرنگیش تاوتوێدەكەن". 

ئەمەش لەكاتتێكدایە، سەرۆكی ھەرێم، رۆژی یەكشەممە بە یاوەری جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر، جێگرانی سەرۆكی ھەرێم و فەوزی ھەریری، سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی ھەرێم و رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و دڵشاد شەھاب، وتەبێژی سەرۆكایەتی ھەرێم گەیشتە تاران و بڕیارە رۆژی سێشەممەش كۆتایی بەسەردانەكەی بھێنێت و بگەڕێتەوە ھەرێم .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا