کەشناسی: ئەمڕۆ رێژەی دابارین لەم ناوچانە زیاتر دەبێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی پێشبینییەکانی بۆ کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی هەرێم بڵاوکردەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ دووشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمە باران و هەندێکجاریش دەبێتە تاوە باران و هەورە بروسکەی ناوبەناو، رێژەی دابارین لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و رۆژهەڵاتی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر دەبێت".

لە کاتەکانی بەیانی زوو تاوە بارانی مامناوەند و هەورە بروسکە دەبێت

باسی لەوەشکرد:" سبەی سێشەممە، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت، لە کاتەکانی بەیانی زوو تاوە بارانی مامناوەند و هەورە بروسکە دەبێت لە سنووری باشووری پارێزگای دهۆک و سنووری پارێزگای هەولێر، پاشان کاریگەرییەکەی بۆ تەواوی ناوچەکانی هەرێم درێژدەبێتەوە و لە کاتەکانی ئێوارە کاریگەرییەکەی لاواز دەبێت".

روونیشیکردەوە:" بەرزترین پلەکانی گەرمای سبەی شارەکانی هەرێم بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر : 24
سلێمانی : 22
دهۆک : 22
زاخۆ : 23
هەڵەبجە : 23
کەرکوک : 28
سۆران : 24
حاجی ئۆمەران : 13
گەرمیان : 29

Alternate Text

دوایین هەواڵ

نرخی ئەمڕۆی دراوە جیهانییەکان

ئابوری 48 خولەک پێش ئێستا

ئاگرێك لە قەیسەری كۆنی كەركوك كەوتەوە

کوردستان 2 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا