"دەروازەكانی بازاڕی قەیسەری هەولێر داخراون و زێڕ و پارەی زەڕەنگەران پارێزراوبوون"

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

قایمقامی هەولێر ژمارەی دووكانە سوتاوەكان و زەرە و زیانەكانی ئاگرەكەی شەوی رابردووی قەیسەری هەولێری ئاشكرا كرد.

 نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی هەولێر لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" تائێستا تیمەكانی بەرگری شارستانی و هێزەكانی ئاسایش لە بازاڕەكەدان و دەروازەكانی بازاڕەكە داخراون بەهۆی بابەتی ئەمنی و لێكۆڵینەوەكان و هاوڵاتیان رێگەیان پێنادرێت بچنە ژورەوە و داواش لە هاوڵاتیان دەكەین هاوكاربن و فشار لە هێزەكان دروست نەكەن".

بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان بێت 372 دوكان سووتاون

وتیشی:" بڕیارە ئەمڕۆ لیژنەی دەستنیشانكردنی زەرەر و زیانە مادییەكانی ئاگرەكەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەستبەكاربێت و راپۆرتی خۆی لەوبارەیەوە ئامادەبكات، بەگوێرەی ئامارە سەرەتاییەكان بێت 372 دوكان سووتاون".

شوێنی زەڕەنگەرەكان كە مەزەندە دەكرێت بە دەیان ملیۆن دۆلار زێڕ و پارەی لێبوە و پارێزراوبوون

ئەوەشیخستەڕوو:" لە روداوەكەی شەوی رابردودا هیچ زیانێكی گیانی نەبووە و شوێنی زەڕەنگەرەكان كە مەزەندە دەكرێت بە دەیان ملیۆن دۆلار زێڕ و پارەی لێبوە پارێزراوبوون و هیچ حاڵەتێكی دزی تۆمار نەكراوە". 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا