هەڵەبجە.. بە بڕی زیاتر لە 465 ملیۆن دینار پرۆژەیەكی رێگاسازی جێبەجێدەكرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

سەبارە بە جێبەجێكردنی پڕۆژەیەكی رێگاسازی لە پارێزگای هەڵەبجە و خەرجكردنی گوژمەیەك پارە كە زیاتر لە 465 ملیۆن دینار، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار زانیاری خستەڕوو.

بە پشت بەستن بە نوسراوێكی فەرمی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایگەیاندووە:" ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 465 ملیۆن و 795 هەزار دینار بۆ سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی رێگاسازی".

ئەو گوژمەیە، داهاتی فرۆشتنی زەویی روكنی شارەوانییە لە سنوری شارەوانیی هەڵەبجەیە

هەر لە نوسراوەكەشدا هاتووە، ئەو گوژمەیە لەسەر رێژەی 100%ی داهاتی فرۆشتنی زەویی روكنی شارەوانی لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجەیە و بەپێی ڕێنماییەكانی دارایی تایبەت بە داهات فەرمانی وەزاری بۆ دەرچوە، بەمەبەستی جێبەجێكردنی پڕۆژەی رێگاسازی لە گەڕەكی فەرمانبەران بۆ قۆناغی یەكەم لە سنوری سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەڵەبجە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا