"ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر بەهۆی کارەباوە نەبووە"

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وەزارەتی کارەبا ئاشکرایکرد، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە کە ئاماژە بەوە بکات ئاگرەکەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەری بەهۆی کارەباوە بووبێت.

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە:" لەسەر فەرمانی وەزیری کارەبا، لیژنەی کارەبا، لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوە نەخوازراوەکانی وەزارتەکەمان، بە سەرپەرشتی حوسێن حەمەد راوێژکاری وەزارەت، سەردانی شوێنی سووتانی قەیسەریی هەولێرییان کرد".

لێژنەکەش هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ لێژنەکانی لێکۆڵینەوە

ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەڵگە و ئاماژەی وا لەبەردەستدا نەبوو سەبارەت بەوەی هۆکاری ئاگرەکە پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت، لێژنەکەش هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ لێژنەکانی لێکۆڵینەوە و لایەنە پەیوەندارەکانی پارێزگای هەولێر".

نزیکەی کاتژمێر 9:30 شەوی رابردوو، ئاگر لە بازاڕی قەیسەریی هەولێر کەوتەوە و لە ئەنجامدا نزیکەی 400 دوکان سووتان و چەند کەسێکیش بریندار بوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا