وەزارەتی کارەبا: بەڵگە لەبەردەستدا نییە ئاگرەکەی قەیسەری هەولێر بەهۆی کارەباوە بێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی کارەبای کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاماژە و بەڵگە لەبەردەستدا نییە ئاگرەکەی قەیسەری هەولێر بەهۆی کارەباوە بێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند:" لەسەر فەرمانی وەزیری کارەبا لیژنەی لێکۆڵینەوەی رووداوە نەخوازراوەکانی وەزارەتی کارەبا، بەسەرپەرشتی حوسێن حەمەد قادر ڕاوێژکاری وەزارەت سەردانی شوێنی سوتانی قەیسەری هەولێریان کرد.

بەڵگە لەبەردەستدا نییە هۆکاری ئاگرەکە کارەبا بێت

باسی لەوەش کردووە، دوای لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان بەڵگە و ئاماژەی وا لەبەر دەستدا نەبوو بەوەی کە هۆکاری سوتانەکە پەیوەندی بە کارەباوە هەبێت.

راشیگەیاندووە، لیژنەکەش هەماهەنگی و هاوکاری بەردەوامی دەبێت لەگەڵ لیژنەکانی لێکۆڵینەوە و لایەنە پەیوەندارەکانی پارێزگای هەولێر.

 227 دوکان سوتاون

جێی ئاماژەیە، بەهۆی ئاگرەکەی شەوی رابردووی بازاڕی قەیسەری لە هەولێر، 227 دوکان و حەوت کۆگا سوتاون و 132 کەسیش برینداربوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا