وەزارەتی پێشمەرگە: مووچەی لیواکانی پیادە دابەشدەکرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، موچەی مانگی نیسانی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، دوایی ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی) ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داون و بانکەکانی ئاگادارکردوونەتەوە، کە ڕۆژی پێنجشەممە 9ی ئایاری 2024، موچەی مانگی 4ی لیواکانی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بکرێت.

هێشتا بەغدا مووچەی نەناردووە

جێی ئاماژەیە، هێشتا مووچەی مانگی نیسانی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەلایەن بەغداوە رەوانە نەکراوە بەمەبەستی دابەشکردنی.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا