مەسرور بارزانی لە دادگای فیدڕاڵی سکاڵای تۆمارکرد

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەدادگای فیدڕاڵی سکاڵای لەسەر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان تۆمارکرد.

بە گوێرەی نوسراوی سکاڵاکە کە دەست BMC کەوتووە و واژۆی مەسرور بارزانی لەسەرە، داوا لە دادگای فیدڕاڵی کراوە کە گۆڕانکارییەکانی کۆمیسیۆن سەبارەت بە دابەشكردنی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان بەپێی پارێزگاکانی هەرێم نایاساییە و پێچەوانەی ماددەی 49ی دەستووری عێراقە، بەهۆی ئەوەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان پشتی بە ژمارەی دەنگدەرانی پارێزگاکان بەستووە نەک ژمارەی دانیشتوان.

داوا دەکات ماددەی 2ی یاسای پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکان بە نادەستووری لە قەڵەبدرێت

هەروەها، مەسرور بارزانی داواش دەکات ماددەی 2ی یاسای پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کە لەلایەن کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانەوە دەرکراوە، بە نادەستووری لە قەڵەم بدرێت.

هەر لەو سکاڵایەدا، سەرۆکی حکومەتی هەرێم داوای لە دادگای فیدڕاڵی کردووە کە سەرباری ئاگادارکردنەوەی کۆمیسیۆن، سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رابگرێت تا ئەو کاتەی سکاڵاکە یەکلاییدەکرێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا