نێچیرڤان بارزانی راگەیاندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەی لەگەڵ عه‌لی خامنه‌یی
ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئيسلاميى ئێران بڵاوکردەوە.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی
بەوەکرد:" شەڕەفمەندبووم بە دیداری ڕابه‌رى باڵاى شۆڕشى ئيسلاميى ئێران ئایه‌توڵڵا
ئه‌لعوزما سه‌ید عه‌لی خامنه‌یی لە تاران ".
ئەوەشی خستەڕوو:" له كۆبوونه‌وەکەدا جه‌ختمان له ئاماده‌يى و
خواستى عیراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه بۆ به‌ره‌وپێشبردنى په‌يوه‌ندييه‌كان له‌گه‌ڵ
كۆمارى ئيسلاميى ئێران له هه‌موو بواره‌كاندا ".
ئەمەش لە کاتێکدایە، ماوەی دوو رۆژە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە
سەردانێکی فەرمی لە شاری تارانی پایتەختی ئێرانە و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو
وڵاتە کۆبووەوەتەوە.