قائیمقامیەتی کۆیە رایگەیاند، پێنج بەنزینخانەیان سزاداوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، قائیمقامیەتی قەزای کۆیە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی گەڕان و بەدواداچوون و پشکنینەکانی لیژنەی سوتەمەنی قائمقامیەتی قەزای کۆیە، دوای ناردنی نمونەی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سنورەکە بۆ تاقیگەی ناوەندی و گەڕانەوەی ئەنجامەکان بەهۆی خراپی کوالێتی بەنزینەکانیەوە، پێنج بەنزینخانە سزادران.
بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، ژمارەی بەنزینخانەکان بریتییە لە پێنج بەنزینخانە و بەهۆی سەرپێچییەکانەوە لە نێوان 600 هەزار دینار بۆ ملیۆنێک و 500 هەزار دینار سزادراون، هەروەها سەرجەمیان بە سزای داخستن بۆ ماوەی دوو رۆژ بۆ هەفتەیەک سزادراون.