قوباد تاڵەبانی: ھەرچی پێویست بێت بۆ گەڕانەوەی کەرکوک بۆ باوەشی کوردستان درێغی ناکەین

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

قوباد تاڵەبانی رایگەیاند، کێشەی کەرکوک پرسێکی گرنگە و ھەرچی پێویستبێت بە ئامانجی گەڕانەوەی بۆ باوەشی کوردستان درێغی ناکەن.

نوسینگەی رۆژنامەوانی جێگری سەرۆکوەزیران رایگەیاند، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی لە ئەنجومەنی وەزیران لەگەڵ فەھمی بورھان سەرۆکی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کۆبووەوە و دوا پێشھاتەکانی ئەو ناوچانە و ھەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ماددەی ١٤٠ی دەستور گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.

کێشەی خاک و پرسی کەرکوک پرسێکی گرنگە

قوباد تاڵەبانی روونیکردەوە، کێشەی خاک و پرسی کەرکوک پرسێکی گرنگە و ھەرچی پێویستبێت لە ڕووی یاسای و دەستوریوە درێغی ناکەن بە ئامانجی گەڕانەوەیان بۆ باوەشی کوردستان.

سەبارەت بە کێشە و گرفتەکانی جوتیارانیش لە وەرزی دروێنەدا، قوباد تاڵەبانی سەرۆکی دەستەکەی ڕاسپارد، ھەوڵەکانیان زیاتر بکەن ڕێگرێکانی بەردەم جوتیاران لابەرن و بۆ ئەم مەبەستەش ھەمەئاھەنگی فراکسوێنە کوردستانییەکانی لە بەغدا بە پێویست زانی و پشتیوانی حکومەتی بۆ دووپاتکردنەوە.




ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا