کەرکوک،، هەورە بروسکە لە شوانێکی دا و گیانی لەدەستدا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەهۆی ئەوەی هەورە بروسکە لێیدا، شوانێک لە سنووری پارێزگای کەرکوک گیانی لەدەستدا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، ئەمڕۆ گەنجێک بەناوی رامی تەها کە تەمەنی 31 ساڵ بووە، لە گوندی عەبادەی سنووری ناحیەی تازە لە پارێزگای کەرکوک، گیانی لەدەستداوە.

سەرقاڵی شوانکاری بووە

زانیارییەکان ئاشكرای دەکەن، لەو کاتەدا گەنجەکە سەرقاڵی شوانکاری و لەوەڕاندنی مەڕ و ماڵاتەکانی بووە و هەورە بروسکە لێیداوە و راستەوخۆ گیانی لەدەستداوە.

جێی ئاماژەیە، بە جێبەجێکردنی ئەم رێنماییانە خۆت لە بەرکەوتن لەگەڵ هەورە بروسکە بەدوور بگرە:

1- باشترین پەناگە باڵەخانەكانن كە خاڵیكەرەوەی دژە بروسكە (مانع الصواعق).

2- ئۆتۆمبێل، پەناگەیەكی باشە، بەهۆی ئەوەی كارەبا لە رێگەی كانزاكەدا خاڵی دەكاتەوە.

3- دووركەوتنەوە لە پەناگەی هاوشێوەی شوێنی وەستان بۆ پاس و كەپرەكان و پێكهاتەكانی دیكەی هاوشێوە.

4- ئاگاداربوون لە ڕەشەبا و هەورە بروسكەكان پێش دەستپێكردن و  هەروەها دوای كۆتاییهاتنیشی.

5- ئەگەر پەناگەت نەدۆزیەوە، دابنیشە، یاخوود پاڵكەوە.

6- دوور بكەوەرەوە لە شوێنە كراوەكان، بەتاییەت ناوچە بەرزە شاخاوییەكان و سەرباڵەخانەكان یان مەیدانە پان و بەرینەكان.

7- دوور بكەونەوە لە تاوەر و شوێنە بەرزەكان و دارە تەڕەكان.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا