هەولێر،، بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکرا

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکانیان دەستگیرکردووە.

ئەمشەوی دووشەممە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر رایگەیاند، ‎دوای ئەنجامدانی بەدواداچوون لەلایەن تیمەکانمان، بازرگانێکی بیانی ماددە هۆشبەرەکان بەناوی (م، أ، د) کە خەڵکی وڵاتی هندستانە بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.

باسی لەوەش کردووە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا بڕێک ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ و کەل و پەلی پێوانەکردن و بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەری لابووە.

ماددەی هۆشبەری بەسەر کەسانی بیانیدا دابەشکردووە

‎ئاسایشی هەولێر راشیگەیاندووە، تۆمەتبار (م، أ، د) کاری دابەشکردنی ماددەی هۆشبەر بووە بەسەر چەند هاوڵاتیەکی بیانی کە بە مەبەستی کارکردن هاتوونەتە هەرێمی کوردستان و لەشاری هەولێر نیشتەجێبوون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا