كەمێك بەر لە ئێستا لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەمین تاقیكردنەوەی نیشتیمانی قۆناغی نۆیەمی بنەڕەتی دەستیپێكرد.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی پەرەوەردەی هەرێم، ئەمڕۆ رێككەوتی (7/5/2024) یەكەمین تاقیكردنەوەی نیشتیمانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی لەسەر ئاستی هەرێم كوردستان دەستپێدەكات و لە (14/5/2024) كۆتایی پێدێت.
بە بابەتی زانست بۆ هەمووان یەكەم تاقیكردنەوە دەستپێدەكات
بە پشتبەستن بە خشتەی تاقیكردنەوەكانیش، ئەمڕۆ بە بابەتی زانست بۆ هەمووان یەكەم تاقیكردنەوە دەستپێدەكات و بە زمانی ئنگلیزی لە رێككەوتی 14ی هەمان مانگ كۆتایی پێدێت.
خشتەی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی نۆی بنەڕەتی:-