لە دووەمین رۆژی
سەردانەکەیدا بۆ تاران، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی شورای
ئیسلامیی ئێران کۆبووەوە.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان
بڵاویکردەوە:" له دووه‌م ڕۆژى سه‌ردانه فهرمييهكهيدا بۆ
تاران، به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و
شاندى ياوه‌رى له‌گه‌ڵ به‌ڕێز محه‌مه‌د باقر قاليباف، سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شووراى
ئيسلاميى كۆمارى ئيسلاميى ئيران كۆبوونه‌وه".
باس له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيهتيى بره‌ودان به هه‌موو بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا
ئاماژەی بەوەشکرد:" له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا داكۆكييان له
بايه‌خ و گرنگيى هه‌بوونى په‌يوه‌ندييه‌كى باشى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ
كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌سه‌ر بنه‌ماى دراوسێيهتيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش
كرد، له‌مباره‌يه‌وه باس له ده‌رفه‌ته‌كان و چۆنيهتيى بره‌ودان به هه‌موو
بواره‌كانى په‌يوه‌ندى و هاريكاريى هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌ردوولادا كرا".
گرنگه لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا به بايه‌خه‌وه كارى زياتريان له‌سه‌ر بكه‌ن
باسی لەوەشکرد:" هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه له بواره‌كانى
بازرگانى، ئابوورى، وه‌به‌رهێنان، كشتو‌كاڵى، گه‌شتيارى، كولتوورى، په‌روه‌رده‌يى،
زانكۆيى و چه‌ندين بوارى ديكه‌دا، زه‌مينه و ده‌رفه‌تى زياترى هاريكاريى هاوبه‌شى
كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا هه‌يه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش
گرنگه لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا به بايه‌خه‌وه كارى زياتريان له‌سه‌ر
بكه‌ن، هەروەها دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر
ـ به‌غدا، لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوو".