وەزیری کار و كاروباری كۆمەڵایەتی رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی سبەینێی
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیار لەبارەی چارەنووسی فەرمانبەرانی گرێبەست دەدرێت.
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە (KNN)ـی
راگەیاند، یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەی سبەینێی ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی
هەرێمی كوردستان، بە هەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست دەبێت لە دامەزراوەکانی
حكومەتی هەرێمدا .
نزیکەی 30 هەزار فەرمانبەر لە وەزارات و فەرمانگە جیاوازەكانی حكومەتی
هەرێمی كوردستان بەشێوەی گرێبەست دامەزراون و چەندینجار داوایان كردوە بكرێن
بەهەمیشەیی.