بەرپرسی کۆکردنەوەی باج و خەراجی داعش دەستگیرکرا

عێراق پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق رایگەیاند، لە موسڵ بەرپرسی کۆکردنەوەی باج و خەراجی رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستگیرکراوە.

ئەمشەوی سێشەممە، دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق رایگەیاند، لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری ورد، بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای نەینەوا، بۆسەیەکی توند لە ناحیەی عەیازە دانرا، کە بەهۆیەوە ئەندامێکی رێکخراوی تیرۆرستی داعش دەستگیرکرا، کە ناوبراو لەلایەن دادگاوە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر داواکراوبوو.

بەرپرسی کۆکردنەوەی باج و خەراج بووە

باسی لەوەش کردووە، ئەو تیرۆرستە لەناو رێکخراوی داعشدا بەرپرسی کۆکردنەوەی باج و خەراج بووە لە هاوڵاتییان، کە تەرخانکراوە بۆ کارە تیرۆرستییەکان، هەروەها لەگەڵ مەفرەزەکانی داعش لە تەلعەفەر کاریکردووە کە بۆسەیان بۆ هێزە ئەمنییەکان داناوە.

دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق راشیگەیاند، دوای دەستگیرکردنی تاوانبارەکە، رادەستی ئەو یاسا کرا بۆ گرتنەبەری رێوشوێنەکان لە بەرامبەری.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا