محەمەد ناشاد، شێوەكار
و هونەرمەند دیاری کورد، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 71 ساڵیدا و لە خانەی بەساڵاچووانی
شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد.
بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، محەمەد ناشاد، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، بەهۆی نەخۆشی و تێکچوونی دۆخی
تەندروستییەوە، محەمەد ناشاد، شێوەكار و هونەرمەند
دیاری کورد، لە خانەی بەساڵاچووانی شاری سلێمانی كۆچی دوایی كرد، کە ماوەی چەند
ساڵێکە لەو شوێنەدا دەژی.
بەشێك لە مێژووی پڕ رەنگینی ناشاد:
- ساڵی 1970 پێشانگەی هونەری لەقوتابخانەی ئەزمر لە سلێمانی
كردووەتەوە.
- ساڵی 1972 پۆستەری دژی رژێمی بەعس كردووە.
- ساڵی 1978 پیشانگەی لە نۆرمبێرگ-ئەڵمانیا كردووەتەوە.
- ساڵی 1982 پیشانگەی لەپاركی ئیرەم- تاران كردووەتەوە.
- ساڵی 1985 پیشانگەی لەكەرەج-تاران كردووەتەوە.
- ساڵی 1987 پیشانگەی لەشفان فۆرت-ئەڵمانیا كردووەتەوە.
- ساڵی 1988 پیشانگەی لە بام بێرگ لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.
- ساڵی 1991 پیشانگەی لەهۆڵی كۆمكار لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.
- ساڵی 1991 بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە پیشانگەی لە شاری بۆن
لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.
- ساڵی 1994 بەبۆنەی جەژنی نەورۆزەوە، پیشانگەی لە شاری
بۆن لە ئەڵمانیا كردووەتەوە.
- لە ساڵانی 2002 تا 2006 بە بەردەوامی زۆربەی شوێنە گشتییەكانی
شاری سلێمانی بە وێنەی هونەری ڕازاندووەتەوە.