رێکخراوی هەنگاو بۆ
مافەکانی مرۆڤ ئاشکرایکرد، لە شاری بانە هێزەکانی ئێران کاسبکارێکیان بە تەقەی
راستەوخۆ کوشتووە.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی
مرۆڤ بڵاویکردەوە:" هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری گوڵەسووری شاری بانە، کاسبکارێکیان
بە ناوی محەمەد قادرییان داوەتە بەر دەستڕێژی گوولـلە و کوشتویانە".
خێزاندارە و باوکی پێنج منداڵە
ئاماژەی بەوەشکرد:"
هێزە چەکدارەکان بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوو تەقەیان لە کاسبکارەکە کردووە و
هەتاوەکو ئێستا تەرمەکەشی رادەستی بنەماڵەکەی نەکراوەتەوە، هەروەها ناوبراو خێزاندارە
و باوکی پێنج منداڵە".