وتەبێژی یەکێتی: دواخستنی هەڵبژاردن لە زیانی هەرێمە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان رایگەیاند، دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمان لە زیانی هەرێمی کوردستانە.

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە لێدوانێکیدا رایگەیاند:" ئەنجامنەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان یاخود دواخستنی، زۆر لە زیانی هەرێمی کوردستانە".

وتیشی:" پێموایە لایەنەکان تانە لە بڕیاری راگرتنی کارەکانی کۆمسیۆن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەدەن و یەکێتی نیشتمانی کوردستانیش تانەی لەو بڕیارە داوە".

تا ئەو کاتەی سکاڵاکەی بەردەم دادگای فیدراڵی یەکلایی دەکرێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی:" دوای بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی، ئەنجومەنی کۆمسیاران بڕیاریدا بە راگرتنی کارە هونەری و داراییەکانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تا ئەو کاتەی سکاڵاکەی بەردەم دادگای فیدراڵی یەکلایی دەکرێتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا