دایکێک منداڵە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکەی دەرخواردی تیمساح دەدات

جیهان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

رووداوێکی کوشتن هیندستانی هەژاندووە، ئەویش کە دایکێک هەستاوە بە کوشتنی منداڵە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکەی بە دەرخواردانی بە تیمساح.

رووداوەکە لە ویلایەتی کارناتاکا لە رۆژئاوای هیندستان روویداوە، کە دایکێکی تەمەن 26 ساڵ هەستاوە بە فڕێدانی منداڵە خاوەنپێداویستییە تایبەتەکەی کە تەمەنی شەش ساڵ بووە، لە رووباری کالی-دا، کە جمەی دێت لە تیمساح.

باوکی منداڵەکە فشاری خستووەتە سەر هاوسەرەکەی

لەو بارەیەوە، رۆژنامەی تایمز ئۆف ئیندیا رایگەیاندووە، ماوەیەک بووە باوکی منداڵەکە فشاری خستووەتە سەر هاوسەرەکەی بەهۆی ئەوەی منداڵێکی خاونپێداویستی تایبەتی بووە و چەندین جاریش پێی وتووە کە لەناویبەرێت.

زانیویەتی پڕە لە تیمساح

هەر بە گوێرەی ئەو رۆژنامەیە، دوای درووستبوونی ناکۆکی لە نێوان هەردوو هاوسەرەکەدا، دایکەکە هەستاوە بە فڕێدانی منداڵەکەی لە رووبارەکەدا، ئەویش کە زانیویەتی پڕە لە تیمساح و بۆ ئەوەی لەناویببات.

دوای رووداوەکە، پۆلیسی ناوچەکە هەڵمەتی گەڕانی بەدوای منداڵەکەدا دەستپێکرد، بەڵام بەشێکی تەرمەکەی دۆزرایەوە کە شوێنەواری گازی پێوە دیار بووە، دواتریش باوکەکەی لەسەر تاوانەکە دەستگیرکراوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا