بەڕێوەبەری ژمێریاری وەزارەتی دارایی دوورخرایەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

بەهۆی ناردنی زانیاری هەڵە بۆ حکومەتی عێراق لەسەر داهاتی ناوخۆ، بەرێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم لە پۆستەکەی دوورخرایەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، بە فەرمانی وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان، محەمەد عەبدولقادر لە پۆستی بەڕێوەبەری گشتی ژمێریاری وەزارەتی دارایی دوورخراوەتەوە، لەسەر بنەمای ئەوەی زانیاری هەڵەی لەبارەی داهاتی ناوخۆ ناردووە بۆ حکومەتی عێراق.

رۆژی شەممە بەڕێوەبەری نوێ دەستبەکاردەبێت

زانیارییەکان ئاشكرایدەکەن، لەجێی ناوبراو، کۆڤان تەحسین، بەڕێوەبەری گەنجینەی دهۆک بۆ پۆستەکە دیاریکراوە و رۆژی شەممەی داهاتوو بە فەرمی دەستبەکاردەبێت.

هەروەها، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە بەڕێوەبەری پێشووی ژمێریاری،لەبارەی داهاتی ناوخۆی مانگەکانی کانوونی دووەم و شوبات زانیاری هەڵەی بۆ بەغدا ناردووە  و داهاتی ئەو دوو مانگەی بە 905 ملیار دینار لەقەڵەمداوە، لەکاتێکدا کە پێشتر وەزارەتی دارایی داهاتەکانی بە 320 بۆ 350 ملیار لەقەڵەمداوە بۆ هەر مانگێک، کە لەسەر ئەوەش دارایی عێراق داوای ناردنی ئەو 905 ملیارەی کرد.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا