"هەفتەی داهاتوو مباپێ ماڵئاوایی لە پاریس دەکات"

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

رۆژی یەکشەممەی داهاتوو کلیان مباپێ بەیەکجاری ماڵئاوایی لە یانەی پاریس سان جێرمان دەکات.

رۆژنامەی لیکیپی فەڕەنسی ئاشکرایکرد:" رۆژی یەکشەممەی داهاتوو، کلیان مباپێی فەڕەنسی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان لە یاریگای پاڕک دۆ پرێنسی تایبەت بە یانەکە، ئاهەنگی ماڵئاوایی بۆ رێکدەخرێت".

لە ئێستادا سەرجەم سەرچاوە وەرزشییەکان کۆکن لەوەی ئەمە کۆتا وەرزی هێرشبەرە فەڕەنسییەکەیە لەگەڵ یانەی پاریس سان جێرمان و تا رادەیەکی زۆریش باس لەوەدەکرێت، ناوبراو لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید گەیشتووەتە رێککەوتن و هاوینی ئەمساڵ بەبێ بەرامبەر پەیوەندی بەو یانەیەوە دەکات.

شایەنی باسە چەند ساڵێک پێش ئێستا بە نزیکەیی هەمووشتێک لەبارەی گرێبەستی نێوان ریاڵ مەدرید و مباپێ کۆتاییهاتبوو، بەڵام لە دواساتەکاندا سەرۆکۆی فەڕەنسا و میری قەتەڕ هاتنە سەرهێڵ و داوای مانەوەیان لە مباپێ کرد، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی یاریزانەکە رای خۆی بگۆڕێت و گرێبەستەکەی لەگەڵ پاریس سان جێرمان نوێ بکاتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا