پەرلەمانتارێک: حکومەتی هەرێم 40 موڵکی بانکی رافیدەین و رەشیدی فرۆشتووە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی عێراق دەڵێت، حکومەتی هەرێم 40 موڵکی بانکی رافیدەین و رەشیدی دەست بەسەراگرتووە و فرۆشتوونی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ماوەیەکە بەشوێن وردەکاری موڵکەکانی هەردوو بانکی حکومیی رەشید و رافیدەینەوەم کە لەلایەن حکومەتی هەرێم لەشارەکانی سلێمانی و هەولێر و دهۆک دەستی بەسەرداگیراوە و زۆریان فرۆشراون.

ئامادە نییە موڵکەکان بگەڕێنێتەوە

دەشڵێت، تاکو ئێستە حکومەتی هەرێم ئامادە نەبووە ئەو موڵکانە بۆ بانکەکانی رەشید و رافیدەین بگەڕێنێتەوە و قەرەبوویان بکاتەوە، ئەمەش هۆکاری نەگەڕانەوەی ئەو بانکانەیە بۆ هەرێمی کوردستان.

ئەو پەرلەمانتارە ئاشکرای دەکات، موڵکەکانی بانکی رەشید 16 موڵکە، دەکەونە : هەولێر، شەقلاوە، دهۆک، ئاکرێ، زاخۆ، سلێمانی، چەمچەماڵ و ڕانیە؛ موڵکەکانی بانکی ڕافیدەین 24 موڵکە دەکەوێتە: هەولێر، کۆیە، مەسیف سەڵاحەدین، سلێمانی، قەڵادزێ، هەڵەبجە، دهۆک، شێخان، ئامێدی، سەرسەنگ.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا