بافڵ جەلال تاڵەبانی: بەپێزانینەوە لە هەوڵ و قوربانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەڕوانین

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

لە میانی سەردانەکەی بۆ ئەمەریکا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، رایگەیاند، بەپێزانینەوە لە هەوڵ و قوربانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەڕوانین.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پەراوێزی سەردانەکەی بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە واشنتن لەگەڵ مایک گارسیا، ئەندامی لیژنەکانی هەواڵگری و بەرگری (لیژنەی پرۆگرامی راهێنان و هاوکاریکردنی هێزی پێشمەرگە) لە ئەنجوومەنی نوێنەران کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکان ئامادەبوو، بافڵ جەلال تاڵەبانی رۆڵی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەتایبەت ئەمریکای لە هاوکاری و پڕچەککردنی هێزی پێشمەرگە بەرزنرخاند و رایگەیاند: بەپێزانینەوە لە هەوڵ و قوربانییەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانان دەڕوانین لەپێناو سەقامگیریی ناوچەکەدا.

داڕشتنەوەی ستراتیژێکی نوێ پێویستییەکی قۆناغەکەیە

وتیشی: داڕشتنەوەی ستراتیژێکی نوێ لەنێوان هەرێمی کوردستان، عیراق و ئەمریکا لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەکان و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان پێویستییەکی گرنگی قۆناغەکەیە.

لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا دوایین گۆڕانکارییە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، عیراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست گفتوگۆی وردیان لەبارەوەکرا، جەخت لە بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ چارەسەری کێشە و ناکۆکییەکان کرایەوە. لەو بارەیەوە سەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، هەوڵی ئێمە لەپێناو پاراستنی سەقامگیری، خۆشگوزەرانی خەڵکەکەمان و دوورخستنەوەی وڵاتە لە ململانێکان، پەیوەندییەکانیشمان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان هەر لەو چوارچێوەیە و لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکاندایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا