لە پێناو هەڵبژاردنی کوردستان؛ تەمەنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق درێژدەکرێتەوە

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بڕیارە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری دووەمی یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکات و لە ئەگەری پەسەندکردنی بۆ ماوەی شەش مانگ تەمەنی کۆمیسیۆن درێژدەکرێتەوە، ئەوەش وەک دڵنیاییەک بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمیسیۆنەکەوە.

کاروان یاروەیس، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەکرد:" ئامانج لە هەموارەکە بۆ ئەوەیە گرەنتی یاسایی بکرێت کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بتوانێت سەرپەرشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکات ".

ئەوەشی خستەڕوو، هەمواری پرۆژەکە لەلایەن سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراقەوە ئاڕاستەى پەرلەمانی عێراق کراوە.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا