روونکردنەوە لەبارەی دەنگۆی شێواندنی تونی بابا دەدرێت

کوردستان پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان دەنگۆی شێواندنی تونی بابا و دروستکردنی کارگە لە نزیك شوێنەکەی رەتکردەوە و دەڵێت " بەدواداچوونمان کردووە و ئەو دەنگۆیە دوورە لە راستییەوە ".

قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ پێنجشەممە، لیژنەیەک لە نوێنەری پارێزگای سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی، نوێنەری قائیمقامیەت و کشتوکاڵی دەربەندیخان سەردانی ناوچەکەیان کرد و لە نزیکەوە جێگەکانیان بینی، دەرکەوت ئەو هەواڵ و دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە کە گوایە کارگە لەو ناوچەیەی نزیک تونی بابا دروستکرابێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" وەک یەکەی ئیداری قەزاکە رێگە و مۆڵەتپێدان بۆ هەر کارگەیەک لەو ناوچەیە رەتدەکەینەوە ، بۆ ئەوەی سروشتی جوانی ناوچەکە پارێزراوبێت ".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا