سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئه‌مڕۆ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى
هه‌رێمى كوردستان، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ به‌قه‌زاكردنى خورماڵ واژۆ كرد.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، نێچيرڤان
بارزانى پاڵپشت به ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، ژماره (1)ى ساڵى 2005ى
هه‌مواركراو و له‌به‌ر ڕۆشناييى داواكاريى ئه‌نجومه‌نى وه‌زيرانى هه‌رێمى كوردستان
له‌مباره‌يه‌وه، بڕيارى دا به هێنانهكايهى قه‌زاى خورماڵ له سنوورى پارێزگاى
هه‌ڵه‌بجه به هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيهى خورماڵ.
ئەوەشی خستەڕوو، ئه‌م بڕياره‌ى سه‌رۆكى هه‌رێم له ئه‌مڕۆوه جێبه‌جێ
ده‌كرێت و هه‌موو رێكکاره ئيدارييه‌كان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستپێده‌كه‌ن.
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت:" به‌قه‌زاكردى خورماڵ ده‌بێته
هۆى باشتربوونى ڕه‌وشى ناوچه‌كه له‌ڕووى خزمه‌تگوزارى و كارگێڕييه‌وه و خزمه‌تى
زياتر به خه‌ڵك و هاووڵاتييانى ده‌كات ".