زاوایەک دوای 12 رۆژ بۆی دەردەکەوێت هاوسەرەکەی پیاوە

هەمەرەنگ پێش 2 هەفتە

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

لە رووداوێکی دەگمەندا لە ئیندۆنیزیا، پیاوێک دوای 12 رۆژ لە هاوسەرگیریکردنی، بۆی دەردەکەوێت کە ئەو کەسەی هاوسەرگیری لەگەڵ کردووە پیاوە.

ماڵپەڕی "السومریة نیوز" لە زاری میدیاکانی ئیندۆنیزیا بڵاویکردەوە، لە شاری سیانجۆر بجاوە لە ئیندۆنیزیا، زاوایەکی تەمەن 26 ساڵ سکاڵا لەسەر هاوسەرەکەی تۆمار دەکات و بە فێڵکردن لێی تۆمەتباری دەکات، چونکە دوای 12 رۆژ لە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەی بۆی دەرکەوتووە کە ئەو کەسەی بووەتە هاوسەری پیاوە.

بە بیانووی نەخۆشی رەتیکردووەتەوە سەرجێی لەگەڵ بکات

ئەوەش خراوەتەڕوو، زاواکە لە رێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە ئەو کەسەی ناسیوە و دوای ساڵێک بڕیاریانداوە هاوسەرگیری بکەن، دوای ئاهەنگەکەشیان ئەو کەسەی خۆی وەک بووک ناساندووە بە بیانووی نەخۆشی رەتیکردووەتەوە سەرجێی لەگەڵ زاوا بکات.

بە نهێنی چاودێری دەکات

بە پێی هەواڵەکە، زاواکە گومانی لادروستدەبێت و بە نهێنی چاودێری دەکات، دوای 12 رۆژ بۆی دەردەکەوێت کە ئەو کەسەر بووەتە هاوسەری پیاوە و لە رەگەزی خۆیەتی.

باس لەوەشکراوە، دوای ئاشکرابوونی بابەتەکە پۆلیس بووکە ساختەکەی دەستگیرکردووە و بە پێی یاساکانی ئەو وڵاتە بە چوار ساڵ زیندانیکردن سزا دەدرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا