وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی ئەمریكا لەبارەی ئۆپراسیۆنەكەی ئیسڕائیل بۆسەر شاری رەفەح و ئەگەری پێكانی ئامانجی ئەمریكا و ئیسڕائیل روونكردەوە دەدات.
جۆن كیێربی، وتەبێژی ئاسایشی نەتەوەیی كۆشكی سپی ئەمریكا لە میانەی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوایدا رایگەیاند:" دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی گەورە لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆسەر شاری رەفەح ئامانجی واشنتۆن و ئورشەلیم بەدیناهێنێت كە تێكشكاندنی چەكدارانی حەماسە".
داگیركردنی شاری رەفەح بەهیچ شێوەیەك ئامانجەكە ناپێكێت
وتیشی:" بە دڵنیاییەوە داگیركردنی شاری رەفەح بەهیچ شێوەیەك ئامانجەكە ناپێكێت و كۆتا لێوار بۆ چەكدارانی حەماس دروستناكات".
لەبەرانبەریشدا بەرپرسانی باڵای ئیسڕائیل لە كۆبوونەوەیە حكومەتی جەنگدا نیگەرانی خۆیان بەرانبەر بڕیاری راگرتنی ناردنی كاروانێك لە چەك و تەقەمەنی و مووشەك (هاژەك) بۆ وڵاتەكەیان دەربڕی.
پێشتریش جۆو بایدن، سەرۆكی ئەمریكا بەشێوەیەكی گشتی هۆشداری بە بەرپرسانی ئیسڕائیل دابوو لەوە ئەگەر بێت و ئۆپراسیۆنەكانیان بۆسەر شاری رەفەح ئەنجامبدەن ئەوا هاوكارییە سەربازییەكانیان رادەگرن.